شاعیر: هێمن کتێب: تاریک و ڕوون سەرناو: گۆمی خوێن سەبارەت: ١٣٣٢ عەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟ چ قەوماوە؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟ ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا *** لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕووی دا لە تۆ ڕا ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆ ڕا؟ *** سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا *** لە چاوم دێ بەخوڕ فرمێسکی خوێنین کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا من و لاشەی پەپوولە ماینەوە و بەس شەوی دووری، شەمیش تواوە لە کۆڕا ++++++++++++++++++++++