ئاڵەکۆک

هێمن add_a_photo
هێمن تاریک و ڕوون
١. گاووگەردوون
شەتەک درا لە دار درەنگانی شەو
لاوێک لەسەر ڕزگاربوونی وەتەنی
وێڕای تەقەی دەسڕێژی دەستەی ئاگر
دێوەزمەی ڕەش دەیگوت و پێ دەکەنی:
جێژنی شایان گاو و گەردوونی دەوێ
خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوونی دەوێ
هەڵوەری فرمێسکی دڵسۆزانی گەل
خوێنی شەهید ئاڵی کردەوە وڵات
بەڵام لەگەڵ شین و شەپۆڕ و گریان
بۆڵە بۆڵی دێوەزمەکە هەر دەهات:
جێژنی شایان گاو و گەردوونی دەوێ
خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوونی دەوێ
گوللەی ستەم دابێژدابێژی دەکرد
سەری پڕ ئەوین و دڵی پڕ لە هەست
لە گۆڕستانی کۆنی پێرس پۆلیس
خوێن دەڕشاوە و دەیخوێند کوندی شوومی مەست:
جێژنی شایان گاو و گەردوونی دەوێ
خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوونی دەوێ
١٩٧١

پەراوێز edit