شاعیر: هێمن کتێب: تاریک و ڕوون سەرناو: گاووگەردوون سەبارەت: ١٩٧١ شەتەک درا لە دار درەنگانی شەو لاوێک لەسەر ڕزگاربوونی وەتەنی وێڕای تەقەی دەسڕێژی دەستەی ئاگر دێوەزمەی ڕەش دەیگوت و پێ دەکەنی: جێژنی شایان گاو و گەردوونی دەوێ خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوونی دەوێ هەڵوەری فرمێسکی دڵسۆزانی گەل خوێنی شەهید ئاڵی کردەوە وڵات بەڵام لەگەڵ شین و شەپۆڕ و گریان بۆڵە بۆڵی دێوەزمەکە هەر دەهات: جێژنی شایان گاو و گەردوونی دەوێ خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوونی دەوێ گوللەی ستەم دابێژدابێژی دەکرد سەری پڕ ئەوین و دڵی پڕ لە هەست لە گۆڕستانی کۆنی پێرس پۆلیس خوێن دەڕشاوە و دەیخوێند کوندی شوومی مەست: جێژنی شایان گاو و گەردوونی دەوێ خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوونی دەوێ ++++++++++++++++++++++