خۆفم لە خودا چونکە لەبەر غەیری خودایە
ئەمنم بە درۆ، سووڕەتی وەک خەوف و ڕەجایە
پاڵی ڕەحەتی داوەتەوە نەفسی خەسیسم
یا ئەمنی غەنا، یا ئەسەری یەئس و هەوایە
گەر تالبی بۆ یۆسفی خۆت نەفسی عەجووزە
زوو بێنە، دەزوو بێنە دەڵێن ئەهلی وەفایە
ئینکاری سیرایەت مەکە ئەی مونکیری موفلیس
بێ سەیری قەمەر کە چ بەشەوق و بەزییایە
مونکیربەمەسەل شەبپەڕە، بێ نووری هیدایەت
خۆی تالبی زوڵمەت بوو خودا نووری نەدایە
هەر مەزبەلە، هەر مەشعەلە، جێی پڕتەوی «شەمسە»
یەک جێگەیی فوزلە، یەکێ جێگەی فووزەلایە
تێفکرە لە ئەجزایی عەناسیر بە تەبیعەت
یەک ماییلی مەرکەز، یەکێ ماییل بە هەوایە
بارانی بەڕەحمەت لە تەڕەف مەبدەئی فەییاز
قەترێ ئەسەری سونبول و یەک چقڵ و گییایە
نوقسان لە تەڕەف قابیلە، نەک فاعیلی کامیل
ئەم قەولی منە ڕەئیی جەمیعی حوکەمایە
بورهانە لەسەر جەهلی عەدوو «شەمسی» حەقیقەت
تالیع بووە، ئەو ئەحمەقە جۆیایی چرایە
چاوی بە تەمەع پڕ بووە، قەلبی بە حەسادەت
وەک تەبعی بەهایم ڕەحەتی هەر لە شەوایە
هیندوو نییە ئایینی لە ئاوێنە تەعندا
ئاوێنە چ سووچی هەیە ئەو ڕوویی سییایە؟
پەروانەیی هەر جەمعێ نەبی چاکە حەریقی
خۆت بێنەرە نێو زومڕەیی ئەم شەمسی هودایە