ئاڵەکۆک

حەریق add_a_photo
حەریق غەزەل
٢١. مێعراجی ئامال
لە خزمەت قازییا لاریم نییە بۆ سەر چ جای ماڵم
چ حیکمەت بوو ئیشاراتی کە فەرموو بۆ شیفای حاڵم
فیدای تەشریفی ڕێگەت بێ خەراجی موڵکی جان و دڵ
نیساری تۆزی بەرپێت بێ ڕەواجی عومری سەدساڵم
دەمێکە چاوەڕێی سورمەی غوباری کۆیی خووبانم
بە خاکی مەقدەمی تۆ ناییلی مێعراجی ئامالم
لەبەر تەوقی وەفا دەمکوت کە قومری سەروی باڵاتم
لەبەر تەنگی قەفەس حەیفێ دڕی جەمعی پەڕ و باڵم
بە حوکمی خۆتە ئیمزا بۆ مولاقاتی شەڕەفیابی
لە هەرلایێ دەفەرمووی حازر و موشتاقی باڵاتم
لە خزمەت خان و سەرهەنگدا سیلاحم فەوجی سەربازە
دوعا سوڵتان و یاوەرمە لەبۆ سەرتیپی ئەقوالم

پەراوێز edit