ئاڵەکۆک

قانع add_a_photo
قانع زایەڵەی زرێبار
٢. قانع و نینۆک کردن
کاک ئیسماعیل حسەینی گێڕایەوە و فەرمووی:
جارێک قانع دەچێتە دیدەنی مامۆستای گەورە عەبدولکەریمی مودەڕڕیس، ڕۆژی پێنجشەمەیە و ماموستا خەرێکی نینۆک کردن دەبێ.
قانع دەڵێ:
مامۆستا خەریکی چیت؟؟
مامۆستا دەفەرمێ:
مەشهوورە ڕۆژی پێنجشەمە چاکە نینۆک بکەی، رزق زیاد دەکا و بەرەکەتی هەیە.
قانعیش دەفەرمێ:
مامۆستا کابرا لە دەشتی شارەزووردا جووتێ گا دە گێڕێ، هێشتا رزقی خۆی پەیدا ناکا، تۆ دەتەوێ بە دوو نینۆک رزقت زیاد بێ!!!!!
نووسین: موحەممەد فەتحی
@mamosta_qani

پەراوێز edit