شاعیر: قانع کتێب: زایەڵەی زرێبار سەرناو: قانع و نینۆک کردن سەبارەت: نووسین: موحەممەد فەتحی - @mamosta_qani کاک ئیسماعیل حسەینی گێڕایەوە و فەرمووی: جارێک قانع دەچێتە دیدەنی مامۆستای گەورە عەبدولکەریمی مودەڕڕیس، ڕۆژی پێنجشەمەیە و ماموستا خەرێکی نینۆک کردن دەبێ. قانع دەڵێ: مامۆستا خەریکی چیت؟؟ مامۆستا دەفەرمێ: مەشهوورە ڕۆژی پێنجشەمە چاکە نینۆک بکەی، رزق زیاد دەکا و بەرەکەتی هەیە. قانعیش دەفەرمێ: مامۆستا کابرا لە دەشتی شارەزووردا جووتێ گا دە گێڕێ، هێشتا رزقی خۆی پەیدا ناکا، تۆ دەتەوێ بە دوو نینۆک رزقت زیاد بێ!!!!! ++++++++++++++++++++++