چاو لە عیشقی چاوی مەستی، حەز لەهەر پەروین ئەکا
دەم بەیادی لێوی زەوقی تاڵی خۆی شیرین ئەکا
من بەبێ ئومێدی وەسڵی بێستوونە مەسکەنم
ئەو بەبێ پەرویز و شێرۆ، نازشی شیرین ئەکا
داغمەی دەردی فیراقت، شینە بۆیە شین ئەکەم
بوردەباری باری میحنەت، شین نەکا چۆن شین ئەکا
بولبلی گوڵزاری کوڵمی تۆ کە ڕۆحی عاشقە
کەی خەیاڵی ژاژوپەڕ، یا سۆسەن و نەسرین ئەکا؟
چینی زوڵفی خاوی چین چینت بخەیتە گەردنێ
گەپ بە لەعلی ئاوودارو، تف لە چینی چین ئەکا
تۆ کەقەسری جەننەتە ڕوت، فەرموو سا بۆ ڕوتی ڕوت
ٲدخلوها قانعین، ئەگریجەکەم پەرژین ئەکا
گەر ڕەقیب مەنعم بکا بۆ گیان فیدایی قاسیدت
ڕۆستەمی مەیدانی عیشقت، چۆن بەگوێی گورگین ئەکا؟
ئەی شەهەنشاهی سەریری تەخت و هەر حوسن و جەمال
حەیفە بۆ تۆ حاکمی چاوت دڵم خەمگین ئەکا
هاتفی دوێنێ وتی: (طوبی لک) یا [قانعی]!
تۆ شەهیدی یاری، واعیز سەهوەکا تەڵقین ئەکا