ئاڵەکۆک

قانع add_a_photo
قانع دیوانی قانع
١. نەسیم
نەسیمی سوبحدەم هەڵکا لە بادی نەوبەهارم چی
هەتا ناڵەی دەروونم بێ، لە دەنگی عود و تارم چی

لە دوکانی خەیاڵاتم ئەگەر پارچەی غەزەل دانێم
لەگەڵ غەوغایی کەللـەمدا، لە بازاڕ و لە شارم چی

ئەگەر شاد بم بە ماچی لێوی یاری قەد چناری خۆم
لە ئاوی کەوسەری سۆفی و لە حۆری لار و خوارم چی

هەتا تاقی برۆی تۆ بێ لە بۆ سوجدەی سەحەرگاهم
لە مزگەوتی کەچ و کوڕ و لە میحرابی کەنارم چی

هەتا نووکی قەڵەم کار کا لە ئەوسافی وەتەن‌خواهان
لە تەعریف شاهی قاجار و لە حوکمی تورک و تارم چی

ئەگەر مشتێ لە خاکی کوردسانت دەس بدا بۆ من
لە تەختی قەیسەری ڕۆم و لە تاجی زەڕنیگارم چی

کە هات جەننەت بە ڕیش و پرچی چڵکن دەس کەوێ (قانع)
لە هاوڕێی ڕیش وەکوو سابرێن و یابوی بەردەبارم چی
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
دیوانی قانع، هۆنراوەی: شێخ محەممەد کابولی، کۆکردنەوەی: بورهان قانع، کەڕەتی چاپ: هەشتەم ١٣٩٣ انتشارات پانیذ، لاپەڕە ٣٢١.

پەراوێز edit