دیسان سەر لەنۆ ماڵ وێرانیمە
تەم تەمەلوول سەر گەردانیمە
دیسان وەک جاران شین و زاریمە
خەم و پەژارەی دەردەداریمە
دیسان چەرخەکەی چەواشەی بەدخوو
بۆ ئازاری دڵ کەوتە ھاتوچوو
دیسان قرچەی زام دەرونی ڕێشم
زووخاوڕێژ ئەکا جەرگی پڕ ئێشم
گەردوون ھەرتاوێ جەورێ ئەنوێنێ
چەشنی بایەقووش بەزمێ ئەنوێنێ
گەردوون کردەوەی نامرادیە
دۆست لەیەک کردن، دڵ ناشادییە
گەردوون بەدکاری بەینی دڵانە
گەردوون خەزانی باخچەی گوڵانە
گەردوون ھەر ڕۆژێ دوژمن پیاوێکە
زەھری کوشندەی خاوەن ناوێکە
حاجی تۆفیق بەگ، پیرەمێرد مەشوور
مامۆستای زانای کوردی خوار و ژوور
کام پیر؟ ئەو پیرە بە ھۆشیاری
عومری ڕابوارد بە فیداکاری
کام پیر ئەو پیرە بە ژیان و ژین
گشت کوردستانی پڕ کرد لە زانین
کام پیر ئەو پیرە ھیممەتی نوان
بۆ کوردی نوسین ئەو ڕچەی شکان
کام پیر ئەو پیرە پەندی پێشینان
کرد بە مامۆستای بێگانە و خوێشان
بۆ لای ھام فەردان کەوتە دەستوبرد
لە کۆڕی یاران ماڵاوایی کرد
ئەمجا ئەزانم شومی کوردانە
بەدبەختی ھۆزی کوردی زوانە
گەردوون ڕیزی گرت بە شاعیرانی
یەک لە دوای یەک، بۆ دنیای فانی
(زێوەر) تیرێکی دا لە زامانم
(بێکەس)یش قوڕی کردە سەر شانم
(دڵدار)ی کۆیی نەوچووزی لاوم
پەردەی تاریکی خستە سەر چاوم
کوا (حاجی قادر)؟ کوانێ (بەدرخان)؟
کوا برۆ بڕۆ و دەبدەبەی (بابان)
کوا سوارەی (شەمزین)؟ کوا (زەند)ی دلێر؟
کوانێ (ئاردەڵان) چەشنی نەڕەشێر
کوا دکتۆر (فوئاد) شێری بەنامووس؟
کوا (ئەمین زەکی) لاوی مێژوونوس؟
کوانێ (شێخ مەعروف) خاوەنی دووباڵ؟
یەک عیلمی زاھیر، یەکێ عیلمی حاڵ
کوا (نالی) و (ناری) و (کوردی) و (مەولەوی)؟
کوانی (بێتوشی) مەلای مەسنەوی؟ (لۆغەوی)
کوا مەلای عاشق لە (بێساران)م؟
کوا (حەمدی) نەوەی (ساحێبقەڕان)م؟
وەنیە کوردستان ئەوەڵ جاری بێ
تەنھا شاعیرێ بە خەساری بێ
بەڵام پیرەمێرد ئێشی گرانە
چون خاڵەی دەسەی گشت شاعیرانە
پیری دڵ جوان، قەڵەم جوانم ڕۆ
خەمخۆری دەسەی بێکەسانم ڕۆ
جێماوی کۆچی (ئەمین زەکی)م ڕۆ
دوا قەترەی شاعیر یەکی یەکیم ڕۆ
ئاگری وەجاخی خانەدانم ڕۆ
دڵسۆزی ھۆز و نیشتمانم ڕۆ
قەڵەم نۆبەتە بێرە دەستوبرد
بنووسە مێژوو بۆ مامۆستای کورد
قەڵەم مەردانە ھاتە سەر جەولان
لەسەر رووی قاقەز گەوھەری ڕژان
بە پیتی ئەبجەد ھاتە گفتوگۆ
مامۆستای کورد و خاوەن ژینم ڕۆ ١
تەم تەمەلوول سەر گەردانیمە
دیسان وەک جاران شین و زاریمە
خەم و پەژارەی دەردەداریمە
دیسان چەرخەکەی چەواشەی بەدخوو
بۆ ئازاری دڵ کەوتە ھاتوچوو
دیسان قرچەی زام دەرونی ڕێشم
زووخاوڕێژ ئەکا جەرگی پڕ ئێشم
گەردوون ھەرتاوێ جەورێ ئەنوێنێ
چەشنی بایەقووش بەزمێ ئەنوێنێ
گەردوون کردەوەی نامرادیە
دۆست لەیەک کردن، دڵ ناشادییە
گەردوون بەدکاری بەینی دڵانە
گەردوون خەزانی باخچەی گوڵانە
گەردوون ھەر ڕۆژێ دوژمن پیاوێکە
زەھری کوشندەی خاوەن ناوێکە
حاجی تۆفیق بەگ، پیرەمێرد مەشوور
مامۆستای زانای کوردی خوار و ژوور
کام پیر؟ ئەو پیرە بە ھۆشیاری
عومری ڕابوارد بە فیداکاری
کام پیر ئەو پیرە بە ژیان و ژین
گشت کوردستانی پڕ کرد لە زانین
کام پیر ئەو پیرە ھیممەتی نوان
بۆ کوردی نوسین ئەو ڕچەی شکان
کام پیر ئەو پیرە پەندی پێشینان
کرد بە مامۆستای بێگانە و خوێشان
بۆ لای ھام فەردان کەوتە دەستوبرد
لە کۆڕی یاران ماڵاوایی کرد
ئەمجا ئەزانم شومی کوردانە
بەدبەختی ھۆزی کوردی زوانە
گەردوون ڕیزی گرت بە شاعیرانی
یەک لە دوای یەک، بۆ دنیای فانی
(زێوەر) تیرێکی دا لە زامانم
(بێکەس)یش قوڕی کردە سەر شانم
(دڵدار)ی کۆیی نەوچووزی لاوم
پەردەی تاریکی خستە سەر چاوم
کوا (حاجی قادر)؟ کوانێ (بەدرخان)؟
کوا برۆ بڕۆ و دەبدەبەی (بابان)
کوا سوارەی (شەمزین)؟ کوا (زەند)ی دلێر؟
کوانێ (ئاردەڵان) چەشنی نەڕەشێر
کوا دکتۆر (فوئاد) شێری بەنامووس؟
کوا (ئەمین زەکی) لاوی مێژوونوس؟
کوانێ (شێخ مەعروف) خاوەنی دووباڵ؟
یەک عیلمی زاھیر، یەکێ عیلمی حاڵ
کوا (نالی) و (ناری) و (کوردی) و (مەولەوی)؟
کوانی (بێتوشی) مەلای مەسنەوی؟ (لۆغەوی)
کوا مەلای عاشق لە (بێساران)م؟
کوا (حەمدی) نەوەی (ساحێبقەڕان)م؟
وەنیە کوردستان ئەوەڵ جاری بێ
تەنھا شاعیرێ بە خەساری بێ
بەڵام پیرەمێرد ئێشی گرانە
چون خاڵەی دەسەی گشت شاعیرانە
پیری دڵ جوان، قەڵەم جوانم ڕۆ
خەمخۆری دەسەی بێکەسانم ڕۆ
جێماوی کۆچی (ئەمین زەکی)م ڕۆ
دوا قەترەی شاعیر یەکی یەکیم ڕۆ
ئاگری وەجاخی خانەدانم ڕۆ
دڵسۆزی ھۆز و نیشتمانم ڕۆ
قەڵەم نۆبەتە بێرە دەستوبرد
بنووسە مێژوو بۆ مامۆستای کورد
قەڵەم مەردانە ھاتە سەر جەولان
لەسەر رووی قاقەز گەوھەری ڕژان
بە پیتی ئەبجەد ھاتە گفتوگۆ
مامۆستای کورد و خاوەن ژینم ڕۆ ١
١. بە حیسابی ئەبجەد دەکاتە ساڵی ١٣٦٩ی کۆچی.