ئاڵەکۆک

قانع add_a_photo
قانع شاخی ھەورامان
١. هەر سێکمان
من و شیعر و گەدایی پێکەوە بووین
بە تەحتیق هەر سێ هی یەک بووک و یەک شووین
من و شێخ و مەلا هەر سێ بە وەڵڵا
بەهەشتمان دا بە شەکر و بۆ سەقەر چووین
من و سۆفی و بزن هەر سێ بە ڕیشین
لە ڕیشمان تێ بفکرین هەر وەکوو جووین
من و کەروێشک و بەگزادە لە ترسا
سەر و گوێ نزم دایم هەر وەکوو بوین
من و دێوانە و حافز لە بۆ نان
هەمیشە قیل و قال و حاو و حوو حووین
من و سەرکار و میر بێ ئیش و کارین
کە بۆیە بێ وەفا و بێ شرم و ئابڕووین
من و شێخ زادەکانی ئیستەکانێ
لە پاش چەندێک! لە هەی توور و لە هەر تووین
من و شێخ قانع و پۆلیس بە حیزی
بە دنیا هاتین و وا ئێستەکەش جووین

پەراوێز edit