شاعیر: قانع کتێب: شاخی ھەورامان سەرناو: هەر سێکمان من و شیعر و گەدایی پێکەوە بووین بە تەحتیق هەر سێ هی یەک بووک و یەک شووین من و شێخ و مەلا هەر سێ بە وەڵڵا بەهەشتمان دا بە شەکر و بۆ سەقەر چووین من و سۆفی و بزن هەر سێ بە ڕیشین لە ڕیشمان تێ بفکرین هەر وەکوو جووین من و کەروێشک و بەگزادە لە ترسا سەر و گوێ نزم دایم هەر وەکوو بوین من و دێوانە و حافز لە بۆ نان هەمیشە قیل و قال و حاو و حوو حووین من و سەرکار و میر بێ ئیش و کارین کە بۆیە بێ وەفا و بێ شرم و ئابڕووین من و شێخ زادەکانی ئیستەکانێ لە پاش چەندێک! لە هەی توور و لە هەر تووین من و شێخ قانع و پۆلیس بە حیزی بە دنیا هاتین و وا ئێستەکەش جووین ++++++++++++++++++++++