ئاڵەکۆک

قانع add_a_photo
قانع باخچەی کوردستان
٣١. شانازی بە سەلاحەددینەوە
تۆ نه‌مردووی ئه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی لەقەب
هه‌ر بژی ئه‌ی فەخری کورد و حاکمی مڵکی عه‌ره‌ب

تاکوو تۆ بووی لاوه‌کانی کوردستانم دەرئەچوون
بۆ زەکاتی مڵکی شام و خه‌ر‌جی بازاڕی حه‌ڵه‌ب

زیندوو بووبووینۆ به‌ جارێ، شارسانی و دێنشین
ڕەعیەت و شوان و سەپانم، که‌وتبوونه‌ سه‌ر ته‌ره‌ب

ئێستە بێ‌تۆ، بۆیە وا بێ ‌ڕەونەق و جلوە و جەلاین
بووین به‌ گاڵته‌جاڕی خه‌ڵق و که‌وتووینه‌ به‌ر عه‌ته‌ب

وه‌رنه‌وه‌ ئه‌ی نیشتمانی باهه‌موو عه‌هدێ بکه‌ین
بۆ فه‌نای دوژمن به‌جارێ بێینه‌ مه‌یدانی غه‌زه‌ب

من ئه‌زانم هه‌ر سه‌عاتێ ده‌س بده‌ینه‌ مودده‌عی
ئێمه‌ هه‌روه‌ک ئاگرین و ئه‌و وه‌کوو کۆگای حه‌ته‌ب

"قانعا" بۆ کوشتنی نیشتمان‌فرۆش ئاماده‌به‌
خواه‌ شێخی بایه‌زید و خواه نه‌فسی بووله‌هه‌ب

نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
دیوانی قانع، باخچەی کوردستان، کۆکردنەوەی: خەلیفە شوکڕوڵڵا دووهاڕووت، لاپەڕە ١٠٠.

پەراوێز edit