شاعیر: قانع کتێب: باخچەی کوردستان سەرناو: شانازی بە سەلاحەددینەوە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - دیوانی قانع، باخچەی کوردستان، کۆکردنەوەی: خەلیفە شوکڕوڵڵا دووهاڕووت، لاپەڕە ١٠٠. تۆ نه‌مردووی ئه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی لەقەب هه‌ر بژی ئه‌ی فەخری کورد و حاکمی مڵکی عه‌ره‌ب تاکوو تۆ بووی لاوه‌کانی کوردستانم دەرئەچوون بۆ زەکاتی مڵکی شام و خه‌ر‌جی بازاڕی حه‌ڵه‌ب زیندوو بووبووینۆ به‌ جارێ، شارسانی و دێنشین ڕەعیەت و شوان و سەپانم، که‌وتبوونه‌ سه‌ر ته‌ره‌ب ئێستە بێ‌تۆ، بۆیە وا بێ ‌ڕەونەق و جلوە و جەلاین بووین به‌ گاڵته‌جاڕی خه‌ڵق و که‌وتووینه‌ به‌ر عه‌ته‌ب وه‌رنه‌وه‌ ئه‌ی نیشتمانی باهه‌موو عه‌هدێ بکه‌ین بۆ فه‌نای دوژمن به‌جارێ بێینه‌ مه‌یدانی غه‌زه‌ب من ئه‌زانم هه‌ر سه‌عاتێ ده‌س بده‌ینه‌ مودده‌عی ئێمه‌ هه‌روه‌ک ئاگرین و ئه‌و وه‌کوو کۆگای حه‌ته‌ب "قانعا" بۆ کوشتنی نیشتمان‌فرۆش ئاماده‌به‌ خواه‌ شێخی بایه‌زید و خواه نه‌فسی بووله‌هه‌ب ++++++++++++++++++++++