ئاڵەکۆک

قانع add_a_photo
قانع گوڵاڵەی مەریوان
٣٠. جەرگی بوریان
براکەم حاڵەتم گریانە ئەمڕۆ
دڵ و جەرگم تەواو بوریانە ئەمڕۆ
بە یەک لەحزە دووسەد حاڵم ئەگۆڕیەت
تەماشای حاڵەتم سەیرانە ئەمڕۆ
لە باخی مەزرەعەی ئیقباڵی لارم
لە خەم کۆکۆ وەکوو خەرمانە ئەمڕۆ
ئەوەندە پەستە بەختی شوومی نەحسم
لە بەختم واعیزیش شەیتانە ئەمڕۆ
گرفتارم بە دەرد و بێ پزیشکم
تەداویم هەر خەم و گریانە ئەمڕۆ
ستارەی بەختی نەحسم وا لە گۆما
لە عەقرەب تالیعم، میزانە ئەمڕۆ
خەمم تاج و سەراپەردەم نەخۆشین
دەروونی دڵ عەجەب وێرانە ئەمڕۆ؟
وەکوو قانع خەیاڵی گەورەییم بوو
کە چی ئێستە خەمم بۆ نانە ئەمڕۆ

پەراوێز edit