ئاڵەکۆک

بێنەوا add_a_photo
بێنەوا › ئیلهام و خەیاڵ ›
٢. هەم بە تاسەت
کیژە کوردی مێهرەبان هەر هەم بە تاسەو سوێتەوە
من خەیاڵم هەر بە دەورەی یادت دا دەخولێتەوە

ڕۆژی زەردی ناوەند ئاڵایە گوڵم ڕوومەتی تۆ
ڕووم تێکە با شەوەزەنگی ژینی من ببڕێتەوە

بە نیگایەک ببە میوانی سرنجم چاوەکەم
بەڵکو باڵندەی قەفەس کراوی هیوام بفڕێتەوە

بێنەوا تاکەی لە دوریت ماتو بێچارە بژی
تاکەی ئەسرینی دو چاوی چاوەڕێی بسڕێتەوە

وەرە تا دەستی قەدر دورە لە من نەوەک لەپڕ
کفنی ناکامی بە باڵای حەزی من ببڕێتەوە
نووسین: ناشناس

پەراوێز edit