ئاڵەکۆک

بێنەوا add_a_photo
لە کۆڕی بەزمی شەو مێوانە هەڵبەست
وەکوو ئاواتی منداڵ جوانە هەڵبەست

کە ویستت تێکەڵی سۆزو خەیاڵ بی
بە هەستەوە دەمێک بڕوانە هەڵبەست

درکێنــــــــــەری ڕازەکانی ئـــەوینە
گێڕەوەی ساتەکانی ژوانە هەڵبەست

شەمی سەر مێزی ژوانگەی عاشقانە
دەسووتێ بۆ سیمای پەروانە هەڵبەست

بە دەردی عەشقەوە گەر موبتەلابووی
تەسکین بەخشی دڵەو هەتوانە هەڵبەست

پەناگەیه بۆ حاڵی دڵشــــــــــکاوان
دەربڕی دەردی دابـــــــڕانە هەڵبەست

قەوارەی زێدی هەڵبەست بێ سنوورە
خەیاڵە، واقیعە، ڕامــــــانە هەڵبەست
نووسین: ناشناس

پەراوێز edit