ئەمڕۆ پاش نیوەڕۆی وڵاتێکە
ئەوەندە ناخایەنێت کە بگەین بە ئێوارە و
پاشان شەو و پاشان کازیوە
ئەوەندە ناخایەنێت لە پاش ساحێب
بین بە کوڕ و پاشان میوان و پاشان بێگانە و
پاش ئەویش ڕێگەمان نەدەن بێینە ماڵێکەوە
کە هی خۆمانە
سێبەری ئایین و گێژەڵووکەی پێکەنین
فرمێسکی بێ خەیاڵی و ئاهی هەناسە سەردی
بەڵگەی ساحێبیمانی لێ سەندووەتەوە
ئەگەرچی هەموو ئەمانە کاریگەرن
و ڕۆژێکمانی لێ کردووەتەوە شەو و
شەوێکی لێمان سەندووەتەوە
بەڵام یەک شتە کە دەبێت بە هۆی
چەوساوەیی و دابڕان و ڕابواردنی ئەم گەلە
لەم وڵاتەدا کاتێک خەمۆکی بوو بە ئاسایی و
هەموو ئەم هەڵکەوتە ڕەقانە بوون بە بیرەوەری
کە ناوی ژن لە بیر چووەوە
ئەوەندە ناخایەنێت کە بگەین بە ئێوارە و
پاشان شەو و پاشان کازیوە
ئەوەندە ناخایەنێت لە پاش ساحێب
بین بە کوڕ و پاشان میوان و پاشان بێگانە و
پاش ئەویش ڕێگەمان نەدەن بێینە ماڵێکەوە
کە هی خۆمانە
سێبەری ئایین و گێژەڵووکەی پێکەنین
فرمێسکی بێ خەیاڵی و ئاهی هەناسە سەردی
بەڵگەی ساحێبیمانی لێ سەندووەتەوە
ئەگەرچی هەموو ئەمانە کاریگەرن
و ڕۆژێکمانی لێ کردووەتەوە شەو و
شەوێکی لێمان سەندووەتەوە
بەڵام یەک شتە کە دەبێت بە هۆی
چەوساوەیی و دابڕان و ڕابواردنی ئەم گەلە
لەم وڵاتەدا کاتێک خەمۆکی بوو بە ئاسایی و
هەموو ئەم هەڵکەوتە ڕەقانە بوون بە بیرەوەری
کە ناوی ژن لە بیر چووەوە