ئاڵەکۆک

نامۆ add_a_photo
نامۆ › شیعرەکان ›
١٢. هەوای گۆرانی
نیوەڕۆ هەتاو کوڕێ بە گەنجی
هەڵسا چوو بۆ لای مەلای بەرزەنجی
کوڕەی هونەرمەند گۆرانی ئەوت
بە تانە وتیان، ڕۆژی بێ شەوت
ئەویش لە داخا سەری خۆی داخست
دەمی لە دەمی کچەی پاوشا خست
مەلا لی پرسی دەی بۆ پەشێوی
ئەڵێی مەستیت و گوایە بشێوی
جوابی دا کوڕە هەر چەند بە کورتی
دایخستە مەیان هەرچی پەرتووکی
وتی من ئەمخوێند، ڕۆژی سەد هەوا
خۆم بە سەیاحەت، دەنگم بە دەوا
کەچی من عەسرێک بە دەم گۆرانی
لە بەر توونییەتی دەرچووم بۆ کانی
کیژێک بەتاقەت دەستی خۆی هەڵکرد
ئەونەی شووشەیەک تۆزێک ئاوی برد
لە پاش دیتنی شێوام بە خۆمدا
ئێستەش کە ئاوام لە خزمەت تۆدا
کوڕە زیرەک بوو گشتی باس نەکرد
کچی پاوشاکەی لەگەڵ خۆی نەبرد
مەلا گوتیۆ دەست نوێژێک بگرە
وەرەوە ئێرە و تۆ گوێم لێ بگرە
کوڕە بەتاقەت دەسی خۆی تەڕ کرد
هاتۆ ناوەوە هەردوو گوێی لێ گرد
مەلا وتی ئێستا کە پاکی
زۆر زۆر تەمیس و دەریغ لە خاکی
پێم بڵێ کچە ڕووخساری چۆن بوو
وتی چاو جوان و پێستی گەنم بوو
باڵابەرز و دوو ئەبرۆ کەوان
جوانی فڕێ دا وەک تیری کەوان
مەلا وتی دەی ئێستا چی بکەم چی لە من بەردێت
وتی هەوام پێ بڵێ با دڵی دەربێت
مەلا دەستی کرد بە ئایە و حەدیس
لە جیاتی هەوا کردی بۆی تەدریس
مەلا هەر خوێندی و کوڕ هەر بە ساردی
وتی تۆ مەلا جا کەی بەکار دی
مەلا تووڕە بوو، وتی بە دینم
تۆ بە بۆ لۆتی و من بە ئایینم
ئەو کیژەش وەها ناوی لێ دەبەیت
ئێستا لەگەڵ خۆت ناتوانی بیبەیت
تۆ دەست نوێژیت و ئیمانت تەکمیل
کچی وا دەبێت بە من بێت تەحمیل
کوڕە کە زانی مەلاکە زۆڵە
هەرچی پێ دەڵێت گشت بۆڵەبۆڵە
هەوایەکی خۆی بە بیر هاتەوە
تا چی قورئانە لە بیر باتەوە
تۆ کە داییمە لە سەر بەڕماڵی
هەروا بە ساکار زوو خەڵک ئەماڵی؟
لە سەد هەوای تۆ هەوای خۆم جوانە
دینتان بە نۆکەر شمشاڵ ئەو شوانە
ئەم کچەش کچی کابرای پاوشایە
بە هەزاران تۆن ئاڵتوونی لایە
جا کە تۆی بێ ڕێز دەمت نەپاراست
تا ئەبەد جێگەت لە ناو شەوارەست
مەلا بە گووم خوارد هات بیکات چارە
تەعارەفی کرد تەلیسێک پارە
کوڕە کە تازە زاوای پاوشا بوو
چاوی لە پارەی مەلا نەدەبوو
کوڕە هاتە دەر بۆ لای کیژەکەی
مەلاش مایەوە بەلای قیژەکەی
کتێب و متێب قەت نابێت بە ژیان
بە بایەخ ترە لە ئایین، گیان
گشتیان دادیان کرد نامۆ واز بێنێت
هەوایەکی چاک، سەد هەوا ئێنێت
نووسین: سەتتار موحەممەد پوور

پەراوێز edit