لە بەرانبەر هەزار تۆفانی ڕۆژگار
وەکوو چیا ڕاوەستام و
سەرم نەنواند
لە بەرانبەر تەرزەی بێ ڕوحمی زەمانە
وێنەی زەوی
سینگم قەڵخان کرد و وەستام
لە بەرانبەر برووسکەی دڵڕەقی ژیان
وەکوو تاقە دارێکی پیر
لە داوێنی خاکی پەتی
دەستم ڕاکێشا، چاوم بەست
بێ ترس لە جێگای خۆم وەستام
بەڵام کە شنەی بای ئەوین
سەری هەڵدا
تەزوویەک هات بە گیانمدا
هەستمی ڕووخاند
وڵاتی گیانمی داگیرکرد
گوتی ئازایەتی بەسە
تا دوایین ڕۆژی تەمەنت
ببە بە دیلی خولیایەک
بیر لە سەربەستی مەکەوە
چرکە بە چرکەی ژیانت
برینی قووڵی دڵداری
بە فرمێسک ساڕێژ بکەوە
وەکوو چیا ڕاوەستام و
سەرم نەنواند
لە بەرانبەر تەرزەی بێ ڕوحمی زەمانە
وێنەی زەوی
سینگم قەڵخان کرد و وەستام
لە بەرانبەر برووسکەی دڵڕەقی ژیان
وەکوو تاقە دارێکی پیر
لە داوێنی خاکی پەتی
دەستم ڕاکێشا، چاوم بەست
بێ ترس لە جێگای خۆم وەستام
بەڵام کە شنەی بای ئەوین
سەری هەڵدا
تەزوویەک هات بە گیانمدا
هەستمی ڕووخاند
وڵاتی گیانمی داگیرکرد
گوتی ئازایەتی بەسە
تا دوایین ڕۆژی تەمەنت
ببە بە دیلی خولیایەک
بیر لە سەربەستی مەکەوە
چرکە بە چرکەی ژیانت
برینی قووڵی دڵداری
بە فرمێسک ساڕێژ بکەوە