دڵم ئەهوەن و هێدی
ئاسوودە لە نێو سینەم ترپە ئەکات
لە ناکاو
مەلێ دێ چەن رۆژ جارێ و
دڵم بیری تۆ ئەخات
من کە بیرت ئەکەوم
لە دڵم لافاوە و
تــەم و بارانە و
بوومەلەرزەیە و
زریانە زریان،
بــەقـــوربـان..
خۆزگە ئەمزانی کە دڵی تۆ بۆ کێ
لێ ئەدات؟ !
خۆزگە ئەمزانی ئەمە
دڵی تۆ لای کێ ئەبات؟ !
مخابن لە من دووری و
نێوانمان شــەرمێک، بــە درێژی ڕێگا
مخابن، کە ئەتبینم
چاوم مووڵەتی زمانم نادات و
ناشزانم ئەی نازدارم
پەیڤەکانی چاو تێئەگەی یاخود نا...
ئاسوودە لە نێو سینەم ترپە ئەکات
لە ناکاو
مەلێ دێ چەن رۆژ جارێ و
دڵم بیری تۆ ئەخات
من کە بیرت ئەکەوم
لە دڵم لافاوە و
تــەم و بارانە و
بوومەلەرزەیە و
زریانە زریان،
بــەقـــوربـان..
خۆزگە ئەمزانی کە دڵی تۆ بۆ کێ
لێ ئەدات؟ !
خۆزگە ئەمزانی ئەمە
دڵی تۆ لای کێ ئەبات؟ !
مخابن لە من دووری و
نێوانمان شــەرمێک، بــە درێژی ڕێگا
مخابن، کە ئەتبینم
چاوم مووڵەتی زمانم نادات و
ناشزانم ئەی نازدارم
پەیڤەکانی چاو تێئەگەی یاخود نا...