ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٦٩. بۆ گەڕانی ئاشی دڵ فرمێسکی چاو ئاق دنگەزە
بۆ گەڕانی ئاشی دڵ فرمێسکی چاو ئاق دنگەزە
غەیری هیجران و بەڵا ئەسڵەن بە من نادا مەزە
هێند بەتاو هات خوێنی کوژراوان لە موژگانی سیات
ئەسپەکەت جاران سپی بوو ئێستە ڕەنگی قرمزە
هەر لەوێ ڕۆژ بوویە تیرەنداز شوکر پێکات دڵم
ئەی فیدای دەست و کەمانت بم کوڕەی چاو مامزە!
تیغی ئەبرۆت تیری موژگانت بە قەتڵ وعامی دڵ
نووکی نێزە تاج بەخشە تیغی جەنگی چەنگزە
خاڵی ڕووت قوربان بە عەییاری دڵی خەڵقی دزی
بۆچی ڕێت دا بێتە ناو باخ ئەو حەبەشزادەی دزە؟
چاوی بیمارت کە دیم، ڕوحمم بە حاڵی زاری هات
هەرکە تۆ غەمزەت هەڵستاندی لە ناو جەرگم چزە
وەزنی زەربی پەنجەت ئەمڕۆ سەرفی ڕووی جانانە کرد
ئەی موعەللیم بۆ کزت کرد؟ دەک لە جەرگت چێ کزە
هەر کەسێ عاشق لە دەست هیجران خەلاس کا مەرد ئەوە
ئارێ فەرهاد تا حەشر مەمنوونی پوورە هورمزە
من بە ناری سینە جەرگم بۆ کەباب کرد ئەو دەڵێ
کوردی زۆر چاکە کەبابت، ئاخ چ فایدە بۆکزە؟

پەراوێز edit