ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٦٧. ئاغە گیان! تۆ خۆت دەچی بۆ شار و من لەم غوربەتە
ئاغە گیان! تۆ خۆت دەچی بۆ شار و من لەم غوربەتە
زەحمەتە یاران بمێنم من لە پاش ئەم فیرقەتە
هەر کەسێ شەهدی ویسال و ژەهری دووری چەژتبێ
ئەو دەزانێ دەردی دووری چەند گران و زەحمەتە
دێ بە تاو ئەشکی دوو چاوم هەروەکوو دەجلە و فوڕات
مەزرەعەی خەم سەوز و تێراوە لەبەر ئەم دوو شەتە
تا ئەسیری داوی تۆم ڕەحمێ بە حاڵم کە تۆ خوا
مودەیێکی تر لە دەستت ڕادەبوورم، دەرفەتە
دڵ ئەمانەت بوو لە لات ئێستا کە وا حاشا دەکەی
ئەی موسوڵمانینە! وەرنە سەیری ئەم بێ مروەتە
جەننەتە جێم چونکە ئەم شۆخە بە ناحەق کوژتمی
هێند شەریف و پاکە حەتتا کوژتنیشی ڕەحمەتە
ڕوو لە قیبلەی مستەفا ناکەم دەڵێ کوردی
هەتا تاقی میحرابی برۆی دەرخا لە عالەم ئەم بوتە

پەراوێز edit