ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٥٩. چاوەکەم بۆچی لەگەڵ عاشق ئەمەند دەعوا دەکەی
چاوەکەم بۆچی لەگەڵ عاشق ئەمەند دەعوا دەکەی؟
چونکە مەعشووقی بە قوربان عاشقت ڕیسوا دەکەی
دائیمەن کارت جەفا و هیجران و دەرد و غوسسەیە
قوڕ بە سەر عاشق، ئەتۆ مەعشووقی بۆیێ وا دەکەی
کۆمەڵی عاشق ئەمێستا وێڵ و سەرگەردانی تۆن
جارێ ناپرسی لە کوێن گۆیا لە لای خۆت چادەکەی
حاکمی، نابێ بە دادی بێکەساندا ڕابگەی؟
تۆ دڵی خەڵقی دەبەی ئێستاکە وا حاشا دەکەی
ئێمە وا ڕۆیین بە مەئیووسی لە لات دەوڵەت زیاد
دا بزانین عەبدی وەک ئێمە لە کوێ پەیدا دەکەی؟
دڵ ئەوا لۆمەم دەکات و پێم دەڵێ کوردی ئەمن
گەر شکایاتم حەقە بۆچ وا قسەی بێجا دەکەی؟

پەراوێز edit