ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٤٦. تا کەی بکێشم ئاهی دەردناک
تا کەی بکێشم ئاهی دەردناک
وەختە تەنم بە فڕاقت ببێ بە خاک
نەشئەی فیراقی تۆیە گرێی سوخمەی قرمزی
وا لێو بەبارم، ڕەنگ زەرد و سینە چاک
چاوم ئەگەرچی مەنزەرە بۆ کل تەلعەتێ
والّلة ما نظرت بقلب الا سواک
دەستم لە تۆ نەششتووە نەڕۆیوم هەتاوەکوو
خۆشە گیانە قەتڵی سەر و مەرکەزی هیلاک
غوربەت عەزیزم هەر ئاوی چاوە بەبێ ڕەقیب
ناوت دەهێنم هەمیشە بەبێ ترس و باک
عومرم ئەوەندە کافییە ساتێ بە بێ ڕەقیب
انظرُ الی جمالکَ روحی یَکن فِداک
شەرحی فیراقی کوردی بە کەس ناڵێم ئێستەکە
أروی جَمعَ حاَلتی حینَ یَراک

پەراوێز edit