شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: تا کەی بکێشم ئاهی دەردناک تا کەی بکێشم ئاهی دەردناک وەختە تەنم بە فڕاقت ببێ بە خاک نەشئەی فیراقی تۆیە گرێی سوخمەی قرمزی وا لێو بەبارم، ڕەنگ زەرد و سینە چاک چاوم ئەگەرچی مەنزەرە بۆ کل تەلعەتێ والّلة ما نظرت بقلب الا سواک دەستم لە تۆ نەششتووە نەڕۆیوم هەتاوەکوو خۆشە گیانە قەتڵی سەر و مەرکەزی هیلاک غوربەت عەزیزم هەر ئاوی چاوە بەبێ ڕەقیب ناوت دەهێنم هەمیشە بەبێ ترس و باک عومرم ئەوەندە کافییە ساتێ بە بێ ڕەقیب انظرُ الی جمالکَ روحی یَکن فِداک شەرحی فیراقی کوردی بە کەس ناڵێم ئێستەکە أروی جَمعَ حاَلتی حینَ یَراک ++++++++++++++++++++++