ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
١. ئەگەر ئومێدی دڵ بێنێتە جێ ماهی جیهان ئارا
ئەگەر ئومێدی دڵ بێنێتە جێ ماهی جیهان ئارا
به خال هندویش بخشم سمرقند و بخارا را
لە بن خاری موغیلان وەسڵ ئەگەر بێ، ئارەزوو ناکەم
کنار ئاب رکن ئاباد و گلگشت مصلا را
دووسەد جار گەر بە گوێی خۆم حەرفی ساردت بژنەوم، شادم
جواب تلخ می‌زیبد لب لعل شکرخا را
لە ئیدراکی شکەنجی عوقدەیی زولفت پەرێشانم
که کس نگشود و نگشاید به حکمت این معما را
نەسیحەت بگرە گوێ، جانا! لە لایان زۆر بە تەعزیمە
جوانان سعادتمند پند پیر دانا را
خودا تۆبە لەدەست ئەو شۆخ چەشمانە، چ غەممازن!
چنان بردند صبر از دل که ترکان خوان یغما را
کە شوعلەی تەلعەتی یۆسف تلووعی کرد لە چەه زانیم
که عشق از پرده عصمت برون ئارد زلیخا را
ئەگەر حۆری لە کەوسەر شوستوشۆی خۆی کا بە تۆ نابێ
به ئاب و رنگ و خال و خط چه حاجت روی زیبا را
کەلامی حافز ئەر دڵ سەنجە، ئەمما کوردی وا چاکە
که بر نظم تو افشاند فلک عقد ثریا را

پەراوێز edit