ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٩٤. جەژنی درۆ
نەرمەبارانێ بەوردی، تەڕ دەکا سەربانەکەم
کەم دەکا هێندێ خەم و زۆرتر خەیاڵە جوانەکەم

گەرچی ڕۆژی جەژنەیەو شادی دەبێ خۆش کاخەیاڵ
هێند بەلەز ڕۆیی تەمەن، من ئارەزووی گریانە کەم

نان و ئاو هاوڕێی هەناسەن، تابمێنی هەر هەیە
چون قوتابی قانعم من دەیگەیێنێ نانە کەم

من، سەفای جارانی سەر چۆم و شەتاوم ون بوە
کوا بەهیوای پووڵ و پۆست ومەدرەکم؟ باوانەکەم!

بەرد هەتا بۆسەر پتر بڕوا کە کەوتە خوارەوە
وردی وردی ورد ئەبێ، من ئیشتیبای وا، با نەکەم

باڵی موورە، دەوڵەتی زاڵم، نەچی توخنی کەوی
سەد هەڵۆ و باشووت لەسەر ڕێن، کاکە ژیر و جوانەکەم

گەر دەڵێم جەژنیش درۆی دینە و ئەوانەش مەرکەزین
دەیبڕن لێم نانەسەگ، نا نا، کوڕە! یارانە کەم!

دەک بە ژەهرم بێ لەژێر ئەو هەموە جەهل و ناهەقە
شەرتەئیدی تاهەبم زەمبی زەمانــــــی شا نەکەم

خۆ دەزانم عاقیبەت یارم دەنێرێ یەک مەسیج
بۆنی ماچ ومەی بدات و وەرگرم جەژنانەکەم

پێم بڵێ ئاسۆ مەترسێ دەورە گۆڕانی هەیە
دیت چلۆن گوڵ بۆتە پاشای موڵکی ڕێبەندانەکەم؟
نووسین: کارزان

پەراوێز edit