بووکی پاییز
هاتەنێو پەردەی خەیاڵ
شاعیرێکی شێت دەسی دایەقەڵەم
تابەشانەی شیعری تەڕ
دەق بدا زەردی قژی
دارێ سەوزی کۆنەساڵ
هێشتێ مابووی پرچ ویاڵ
یەک بەخۆی فەرمووی بژی
شاعیریش بەم واتەیە
ئاوی چاوی بوو بەفرمێسکی قەڵەم
شاری جێ هێشت ولەگەڵ داربوو بەدۆست
دارکوتی
هاورێ خەزان تا سەرنیە
داخی من ئەو دەردەیە
هەندێ هاوڕێمان هەدەفیان بەر نیە
ڕەنگی زەردی پاییزیی بێ هۆنیە
ڕازی ژینی خۆیەتی
ژین بەڕادەی ساڵ و مانگ، دوێ شەو و ئەمڕۆنیە
خۆش بەحاڵی ئەوکەسەی
چاوەڕێیە بۆ بەهار
زار بەخەندەو گوێ بەدەنگی عوودو تار
هاتەنێو پەردەی خەیاڵ
شاعیرێکی شێت دەسی دایەقەڵەم
تابەشانەی شیعری تەڕ
دەق بدا زەردی قژی
دارێ سەوزی کۆنەساڵ
هێشتێ مابووی پرچ ویاڵ
یەک بەخۆی فەرمووی بژی
شاعیریش بەم واتەیە
ئاوی چاوی بوو بەفرمێسکی قەڵەم
شاری جێ هێشت ولەگەڵ داربوو بەدۆست
دارکوتی
هاورێ خەزان تا سەرنیە
داخی من ئەو دەردەیە
هەندێ هاوڕێمان هەدەفیان بەر نیە
ڕەنگی زەردی پاییزیی بێ هۆنیە
ڕازی ژینی خۆیەتی
ژین بەڕادەی ساڵ و مانگ، دوێ شەو و ئەمڕۆنیە
خۆش بەحاڵی ئەوکەسەی
چاوەڕێیە بۆ بەهار
زار بەخەندەو گوێ بەدەنگی عوودو تار