ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٦٠. هومێدی ژین
نامەوێ شیعرێ کەبۆنی خۆشەویستیی تیا نەبێ
شیعر ئەگەر ڕیز کردنی چەن واژەیە؟ هەر با نەبێ

شیعر ئەبێ باسی جودایی و ئاشنایی هەر بکات
چەشنی کانی جۆششی ئەو واژە پڕ دەردانە بێ

کوانێ ئەو یارانە وا مەرگیان وەپێش مەرگمان کەوت؟
کامەدڵ دەتوانێ یادیان ڕاگرێ؟ دەریا نەبێ

دڵ کەدەریاش بێ لەغەم پڕپڕ دەبێ، شادی نەبێ
حەیفە دڵ هەر چاو لەدەستی نەرگسی شەهلا نەبێ

چاوی یارە هەر بەیەک عاشیرە غەم بەر بادەدا
دڵ نیە، گۆشتە دڵێ شۆرێکی تیا بەر پا نەبێ

ئەی هومێدی ژین و ئەی هۆی مانەوەی ئادەم ئەوین
پێم بڵێ کێ تۆی خەلق کرد؟ خالقی یەکتانەبێ

روزها گر رفت گو رو باک نی، هەرتۆ بەسی
کێ وەکو من تۆی کەشف کرد ڕۆحی مەولانا نەبێ

در نیابد حال پختە هیچ خامی، لێی گەڕێ
باسی مەجنوون کوا دەبو تا دڵبەریی لەیلا نەبێ

من خەتی چاوی کچانم هەر بە لێو دەخوێندەوە
جەزبی دڵ ناکەی هەتاکوو خوێندەواریت وا نەبێ

لەیلەکەی بێ مەیلەکەم کەی دێیتەوە ماڵی دڵم
کێ لەمێژوو شک دەبەی لەم ڕێگەدا ڕسوا نەبێ؟

یا دەبوو حاڵی دڵی خۆت لای دڵی من باس نەکەی
یادەبێ هەر بێیەوە با هێند دڵم شەیدا نەبێ

خۆ دەزانم خاکی کوردوستان بەهەشتی ئادەمە
من بەهەشتم بۆ چیە؟ گەر هاودەمیی حەووا نەبێ؟

آدمی در عالم خاکی نمی آید پدید
حافزا تێکچوو ڕەدیفمان، کوا بە ئاسۆ چادەبێ؟
نووسین: کارزان

پەراوێز edit