ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٤٩. ناکرێ
غەیری پیری ومەرگ، ئەرێ کام دەردە دەر مان ناکرێ؟
کامە ڕێگا ڕژد وناهەموارە، ئاسان ناکرێ؟

ئەی بەشەر تۆ بۆ لەسەر ڕێی ڕاستییا لاڕێ دەرۆی
تاجەوانی چارەیێ بۆخۆت، لەپاشان ناکرێ

کامە دەوڵەتمەردە حەز ناکا خەڵک بێ جووڵەبن
ئەم قەرەنتینە درۆیە، قەت بەدەرمان ناکرێ

نۆکەریی بێگانە کردن سوودی هەر نەبوەو نیە
بۆچی تەگبیرێ دروست بۆ ڕەنجی ئینسان ناکرێ! ؟

ئەی گەلانی دژ بەکوردان! عاقبەت ڕیسوا دەبن
کامە زوڵمە گەر لەخاکی پاکی کوردان ناکرێ

کاکی قازی بۆ چی حەق پێشێل دەکەی بۆ ڕیشوەیێ
حەق بەناحەق ناکرێ کاکە بەقورعان ناکرێ

تورک وتاجیک و فەلەو تازی سجیلی خۆی هەیە
گەنمی چێنراوی گەلی من بۆ بەخرمان ناکرێ

کاربەدەستێ داربەدەس بێ وای بەحاڵی میللەتی
گورگی باران دیدە گەورەم ئاخە بەشوان ناکرێ

دەچیەهەر دەزگایێ دەوڵەت، دۆستەکەت دۆژمن ترە
وات لەگەڵ بەرخورد دەکا قەت قەت بەشەیتان ناکرێ

شارەداری ماڵ بڕووخێنێ وچەتەیشی چەک بەدەست
قەت بەڕۆستەم پووری ئەم شارە بە بوکان ناکرێ

گشت ددانم کەوت بەڵام هیچکەس لەمن حاڵی نەبوو
نەسحەتی قازی ومەلا، ئاسۆ! بەئاسان ناکرێ
نووسین: کارزان

پەراوێز edit