شەست و سێ ساڵە دەبیستم زنگی تازەی مەدرەسە
کوا زەمان؟ خۆ دڵ هەزاری دیش بژی ناڵێ بەسە
دوێکە بوو ساڵی چل و یەک چووینە مەکتەب چەند کەسێ
ئێستە هەر سێ چوار نەفەرمان ماوە لەو شەش حەو کەسە
نا! زەمان مانای نیە، تاریفی کوا؟ ئەژمارەیە
خۆ ژومارەش سازکراوە بۆ حیساب و هەندەسە
هەندەسەی چی؟ غەیری شکڵی دایرە چی دی هەیە؟
خۆ ئەویش گۆشەی نیە، شەرمەندەیە لەو مەبحەسە
شکڵەکانی دی هەمووی زادەی خەیاڵی ئادەمین
هەرخەیاڵی پاکە بۆ شیعر و هونەر فریا ڕەسە
من خەیاڵی تۆم لە دڵدا بێ و ئەتۆش هێزەم دەیەی
کێ دەوێرێ پێم، هەتا یەک عاشیرەی تۆم عەسعەسە
ئەی خودا! ئەی خالقی کەون و مەکان و ئادەمی
تۆ خۆداییت مەمکە موحتاجی ئەوەی وا ناکەسە
خۆشەویستیم قەت لەدڵ دەرماوێ پیریی هیچ نیە
خۆشەویستی تیانەبێ گوڵزاری ژین خارو خەسە
شیعری من هی خۆم نیە تۆ دێی و دیکتەم پێ دەکەی
تۆ کەسی ئاسۆی ئەویش شاگردی شێرکۆ بێکەسە