ئەی بای سەحەری
ئارامگای یار لەکوێیە؟
مەنزڵی ئەو مانگە عاشق کوژه عەییارە لە کوێیە؟
شەو تاریکە و
وادی ئەیمەن ڕێگەمە
ئاگری توور کوا، وادەی دیدار لەکوێیە؟
هەر کەسێک هاتە دونیاوە
نەخشی وێرانی هەیە
لە خەرابات بپرسە
کە هوشیار لەکوێیە؟
ئەو کەسە ئەهلی موژدەیە
بە ئاماژە دزانێ،
ڕاز زۆرە و مەحرەمی نەهێنی لەکوێیە
هەر چڵی موویەکم
بۆ داوت هەزاران کارە
ئێمە لە کوێین و
مەلامەتگەری بێکار لەکوێیە؟
دووبارە بپرسە لە
زوڵفی گرێگرێ
کە ئەم دڵی غەمزەدە، سەرگەشتە و گرفتارە لەکوێیە؟
ئەقڵ دێوانە بوو
ئەو زنجیرەی مشکینە کوا؟
دڵ تۆراوە، گۆشەی گرتوە
ئەبرۆی دڵدار لەکوێیە؟
ساقی و موتریب و مەی
هەموو ئامادەن
بەڵام ژین بێ یار جێگر نابێ یار لەکوێیە؟
حافز بە بای خەزان لەنێو باخی ڕۆژگار مەرەنجێ
بیرێ ماقووڵ بفەرموو
گوڵێ بێ خار لەکوێیە؟
ئارامگای یار لەکوێیە؟
مەنزڵی ئەو مانگە عاشق کوژه عەییارە لە کوێیە؟
شەو تاریکە و
وادی ئەیمەن ڕێگەمە
ئاگری توور کوا، وادەی دیدار لەکوێیە؟
هەر کەسێک هاتە دونیاوە
نەخشی وێرانی هەیە
لە خەرابات بپرسە
کە هوشیار لەکوێیە؟
ئەو کەسە ئەهلی موژدەیە
بە ئاماژە دزانێ،
ڕاز زۆرە و مەحرەمی نەهێنی لەکوێیە
هەر چڵی موویەکم
بۆ داوت هەزاران کارە
ئێمە لە کوێین و
مەلامەتگەری بێکار لەکوێیە؟
دووبارە بپرسە لە
زوڵفی گرێگرێ
کە ئەم دڵی غەمزەدە، سەرگەشتە و گرفتارە لەکوێیە؟
ئەقڵ دێوانە بوو
ئەو زنجیرەی مشکینە کوا؟
دڵ تۆراوە، گۆشەی گرتوە
ئەبرۆی دڵدار لەکوێیە؟
ساقی و موتریب و مەی
هەموو ئامادەن
بەڵام ژین بێ یار جێگر نابێ یار لەکوێیە؟
حافز بە بای خەزان لەنێو باخی ڕۆژگار مەرەنجێ
بیرێ ماقووڵ بفەرموو
گوڵێ بێ خار لەکوێیە؟
غەزەلی ژمارە ١٩
لە دیوانی حافزی شیرازی
وەرگێڕانی لەفارسییەوە شەهلا نوری
لە دیوانی حافزی شیرازی
وەرگێڕانی لەفارسییەوە شەهلا نوری