ئاڵەکۆک

شەهلا نوری add_a_photo
شەهلا نوری شیعرەکان
٢٧. زەمڕووت
لە ئەسرینی شەوم پرسی...
ئەوە ڕووناکی کێیە
لەبەر دیدەم
دێ و دەڕوا و
جەزبی دڵ دەکا…
هەوڵم دەدا
چاویلکەکەم خاوێن بکەم،
سڕیمەوە و لەچاوم کرد،
خۆم بینی
کە تیشکی ماهی تابانە لە تەک تاریکی دڵ دەسڕم
بەر چاو لێڵ بوو!
نەردی خەیاڵ
بوو بەچەندین
سەبەتەی دەستم لێ گوم ڕەنگ بوو
میوەکان زەرد دەهاتن،
لالەی خامۆش ئاڵۆز..شێواو
نەخشی گزەنگ، پەرش و بڵاو …
لەئامێزدا سێبەرێکی
مردوو و زیندوو
دەهات و ون دەبوو
گۆڵ و گەڵای ناو گۆڵدان
دەخەنێنن
زۆر بەکەیف هەڵدەپەڕین
پڕ باوەڕم
کە نازی نیگاری یارە
بەزمی هەستی لەبەر چاودا
تروکە تروکی نێو ساباتە…
وا دووبارە
لێو بەخەندان،
شەکەرگریان
عەنبەر ئەفشانی زیبا ڕوو،
زوو لەبەر چاوو ڕەت ڕەت دەبوو
لەو لێوارە
نەرم نەرم ڕادەژەنرێ
لەسەر درزی ئاوێنەی
خاک ڕەشی بێ ئەسەر
دیسانەوە
بەلەنگ و لوار
دەهات، دەچوو
بڵیسەی سەوز و مناجاتی ئیشق
لەچاوی زەمڕووت
وردە وردە دەبرد
تا تەرزی چاوی
سەوز و
درەخشانەوەی باخی بوو
بە گەوهەری شەو چرا پازارە
نووسین: بنار

پەراوێز edit