ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
٨٣. گەر بازی نەزەر بازی، لەم دەست و نیگارەت چی
گەر بازی نەزەر بازی، لەم دەست و نیگارەت چی!
بۆ یاری و دەسبازی، لەم ڕاو و دیارەت چی!
گەردن کەچی زوڵفی بووی، سا دڵ مەدە بەر موژگان
وا خۆت لە تەناف داوە، ئیتر لە قەنارەت چی!
ئەو چاوە کە هەڵدێنی، سەد عەربەدە دەنوێنی
هەر ڕۆحە کە بستێنی، لەم غەمزە دوبارەت چی!
گەنجینەیی نێو سینە، ڕەنگینە بە سەد کینە
ئەی لەککەیی ئایینە، یا ڕەببی بە غارەت چی!
موژدەی قەدەمی سەر بوو، دڵ هات و لە ڕێدا چوو
جان ماوە لە بۆ وەسڵی، بدرێ بە بەشارەت چی؟!
وا خوانی کەناری من بۆ نوقڵی دەم و ماچە
ئەی لووتەخۆری تەکیە، سا تۆ لە کەنارەت چی!
بۆچ مایلی تەنهایی؟ سەودایێکە خۆڕایی...
ئەی مەردومی بینایی، لەم کولبەیی تارەت چی!
نالی خۆشە نەومیدی، دڵ بەستە مەبە ئیدی
گەر عاشقی تەجریدی، لەم یار و دیارەت چی!

پەراوێز edit