ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
٧٤. برق البصر لەبەر بەرق تەلەئلوئی لەئالی
بَرِقَ الْبَصَر لەبەر بەرق تەلەئلوئی لەئالی
خَسَفَ الْقَمَر لە ئیشراق قیامەتی جەمالی
نییە دیدەیی چ مەردوم، نییە مەردومی چ دیدە
لە فرووغی خەددی فاریغ، لە خەیاڵی خاڵی خاڵی
سەری هەردوو کوڵمی داخۆ گوڵی نەوبەهارە، یا خۆ
تەرەفی نەهارە، زوڵفی زُلَفٌ مِنَ اللَّیالی؟ !
یەمی دیدە پڕ لە مەرجان، وەک یەشمی ئابدارە
شەبەیە شەبیهی زوڵفی سیاهی وەک زوخاڵی
بە مەلاحەتی تەکەللوم هەموو زەمزەم و مەلیحی
بە فەساحەت و تەبەسسوم هەموو کەوسەر و زولالی
نەزەرم پڕە لە نووری شەو و ڕۆژی تەلعەتی تۆ
کە بە ڕوو شوعاعی شەمسی، بە برۆ خەمی هیلالی
ڕوخی تۆ گوڵێکە سەد وەک هوزاری عاشق، ئەمما
لە هەموو چەمەن دیارە بە ئوسوولی ناڵە نالی

پەراوێز edit