شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: برق البصر لەبەر بەرق تەلەئلوئی لەئالی بَرِقَ الْبَصَر لەبەر بەرق تەلەئلوئی لەئالی خَسَفَ الْقَمَر لە ئیشراق قیامەتی جەمالی نییە دیدەیی چ مەردوم، نییە مەردومی چ دیدە لە فرووغی خەددی فاریغ، لە خەیاڵی خاڵی خاڵی سەری هەردوو کوڵمی داخۆ گوڵی نەوبەهارە، یا خۆ تەرەفی نەهارە، زوڵفی زُلَفٌ مِنَ اللَّیالی؟ ! یەمی دیدە پڕ لە مەرجان، وەک یەشمی ئابدارە شەبەیە شەبیهی زوڵفی سیاهی وەک زوخاڵی بە مەلاحەتی تەکەللوم هەموو زەمزەم و مەلیحی بە فەساحەت و تەبەسسوم هەموو کەوسەر و زولالی نەزەرم پڕە لە نووری شەو و ڕۆژی تەلعەتی تۆ کە بە ڕوو شوعاعی شەمسی، بە برۆ خەمی هیلالی ڕوخی تۆ گوڵێکە سەد وەک هوزاری عاشق، ئەمما لە هەموو چەمەن دیارە بە ئوسوولی ناڵە نالی ++++++++++++++++++++++