ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
٦٩. دەروونم پڕ کەباب و دەردە بێ تۆ
دەروونم پڕ کەباب و دەردە بێ تۆ
دڵم گەرمە و هەناسەم سەردە بێ تۆ
خەریکی شەش دەری هات و نەهاتم
خەلاسیم قەت نییە لەم نەردە بێ تۆ
لیباسم ماتەمە، شینە، لە شیندام
سوروشکم سوورە، ڕەنگم زەردە بێ تۆ
عەزیزم! دڵ ڕەقە و، خۆم فەرد و تەنهام
دەترسم بمکوژێ ئەم دەردە بێ تۆ
بە بێ دیداری تۆ خۆ لاڵە نالی
عەجەب هەستاوە ئەم چەن فەردە بێ تۆ!

پەراوێز edit