هەر چەندە کە عومری خزر و جامی جەمت بوو
چونکە ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو!
ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات
ئەو ڕۆژە کە مردی، نە ئەوت بوو و نە ئەمت بوو!
بێزارە لە تۆ ئێستە، هەماغۆشی عەدووتە
دونیا، کە دوێنێ حەرەمی موحتەرمت بوو!
دوێنێ چ بوو دەتدا بە زوبان لافی کەرامەت؟ !
ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نە دەمت بوو، نە دەمت بوو!
عومرت نەفەسێکی کە هەموو عالەمی دێنا
بمرە لە غەمیدا کە هەموو سەرفی غەمت بوو
وەک شەڵتە پەین گەه پڕ و گەه خاڵییە بەتنت
سەوم و ئەمەلت باعیسی نەفس و شکەمت بوو
نالی چییە وا میسلی جوعەل غەرقی شیاکەی
خۆ تۆ بە حیسابی وەکوو پەروانە شەمت بوو؟ !