شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: هەر چەندە کە عومری خزر و جامی جەمت بوو هەر چەندە کە عومری خزر و جامی جەمت بوو چونکە ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو! ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات ئەو ڕۆژە کە مردی، نە ئەوت بوو و نە ئەمت بوو! بێزارە لە تۆ ئێستە، هەماغۆشی عەدووتە دونیا، کە دوێنێ حەرەمی موحتەرمت بوو! دوێنێ چ بوو دەتدا بە زوبان لافی کەرامەت؟ ! ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نە دەمت بوو، نە دەمت بوو! عومرت نەفەسێکی کە هەموو عالەمی دێنا بمرە لە غەمیدا کە هەموو سەرفی غەمت بوو وەک شەڵتە پەین گەه پڕ و گەه خاڵییە بەتنت سەوم و ئەمەلت باعیسی نەفس و شکەمت بوو نالی چییە وا میسلی جوعەل غەرقی شیاکەی خۆ تۆ بە حیسابی وەکوو پەروانە شەمت بوو؟ ! ++++++++++++++++++++++