ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
٣٩. دڵ دەڵێ سەیری چەمەن خۆشە جەوابی نادەم
دڵ دەڵێ سەیری چەمەن خۆشە، جەوابی نادەم
موددەتێکە لە قەفەسدایە، عەزابی نادەم
مەجلیسێکی چەمەن و بولبول و بەزمی گول و مول
بە دوسەد مەدرەسە و دەرس و کیتابی نادەم
گوتم: ئەی ماه، دڵی من بە دڵی خۆت بکڕە!
گوتی: من بەردی بەقیمەت بە کەبابی نادەم
گۆشەگیرم لە برۆت و، موتەوەححیش لە موژەت
ڕۆحی شیرینم ئەبەر شیر و قولابی نادەم
تەڵەبی سینەیی چاکم مەکە بەو چاوانە
سینەکەم چاکە بە ئینسانی خەرابی نادەم
نالیا ئەم غەزەلەت تازە بە تازە وتووە
بە دووسەد «مەسنەوی» و «لوببی لوباب»ی نادەم

پەراوێز edit