شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: دڵ دەڵێ سەیری چەمەن خۆشە جەوابی نادەم دڵ دەڵێ سەیری چەمەن خۆشە، جەوابی نادەم موددەتێکە لە قەفەسدایە، عەزابی نادەم مەجلیسێکی چەمەن و بولبول و بەزمی گول و مول بە دوسەد مەدرەسە و دەرس و کیتابی نادەم گوتم: ئەی ماه، دڵی من بە دڵی خۆت بکڕە! گوتی: من بەردی بەقیمەت بە کەبابی نادەم گۆشەگیرم لە برۆت و، موتەوەححیش لە موژەت ڕۆحی شیرینم ئەبەر شیر و قولابی نادەم تەڵەبی سینەیی چاکم مەکە بەو چاوانە سینەکەم چاکە بە ئینسانی خەرابی نادەم نالیا ئەم غەزەلەت تازە بە تازە وتووە بە دووسەد «مەسنەوی» و «لوببی لوباب»ی نادەم ++++++++++++++++++++++