ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
١١٥. سەری هەر مووی بەدەنم تەرزە تەمەننایێکە
سەری هەر مووی بەدەنم تەرزە تەمەننایێکە
گەردشی تووکی سەرم دووکەڵی سەودایێکە
وەرە سەر سەیری سەفاگاهی نەزەرگەی چاوم
کە عەجەب مەنزەرەیی سەیر و تەماشایێکە
سۆزشێکی نەفەس و شۆڕشی نائی نایێ
هەریەکە نەوعە غینایێکە، بە مەعنایێکە
حەڵقە حەڵقەی چ دەکەی داوی کەمەندی زوڵفت
بۆ دڵی خەستە کەوا بەستەیی هەودایێکە؟ !
هەردەمە فەرشی کەسێکی کەیە بێ مەهر و نیکاح
دوور لە چاکانی، عەجەب فاحیشە دنیایێکە!
نالی ئاسوودە نییە توولی نەمامی عومرت
بە نەفەس دێت و دەچێت، ئەسڵی لەسەر بایێکە

پەراوێز edit