شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: سەری هەر مووی بەدەنم تەرزە تەمەننایێکە سەری هەر مووی بەدەنم تەرزە تەمەننایێکە گەردشی تووکی سەرم دووکەڵی سەودایێکە وەرە سەر سەیری سەفاگاهی نەزەرگەی چاوم کە عەجەب مەنزەرەیی سەیر و تەماشایێکە سۆزشێکی نەفەس و شۆڕشی نائی نایێ هەریەکە نەوعە غینایێکە، بە مەعنایێکە حەڵقە حەڵقەی چ دەکەی داوی کەمەندی زوڵفت بۆ دڵی خەستە کەوا بەستەیی هەودایێکە؟ ! هەردەمە فەرشی کەسێکی کەیە بێ مەهر و نیکاح دوور لە چاکانی، عەجەب فاحیشە دنیایێکە! نالی ئاسوودە نییە توولی نەمامی عومرت بە نەفەس دێت و دەچێت، ئەسڵی لەسەر بایێکە ++++++++++++++++++++++