پێم بڵێن چ نەتەوەیەک ئاوای لێکراوە
وەک کورد بەئاسن و ئاگر سوتێنراوە
هەرگیز لاشەی مرۆڤ بەسەگ خوراوە
یا پاکیزەی جوان و هەرزەکار فرۆشراوە
ئەی لادێ و گوندی وڵاتان خاپورکراوە
مەڕ و ماڵاتی بەتالان براوە و سەربڕاوە
ئەی ئەزانن گیاندار و باڵندە تیا قڕ کراوە
هێلکە و بەچکەیان لە هێلانەیا جێماوە
ئەی ئەزان دارو درەخت تێکڕا سوتێنراوە
سەرچاوەی ئاوو کانیەکانێش وشککراوە
ژینگەی وڵاتیش بۆنیکردووە و پیسکراوە
ئاسمانیش وەک جاران نەماوە و گۆڕاوە
هەموو ئەو کارانە کێ بووە ئەو بەدناوە؟
ئەوە لەلایەن ڕژێمێکی دڕندە بووە و کراوە
ئەوە حزبی بەعس بوو کە گۆڕبەگۆڕ کراوە
لە دنیادا دەنگی داوە و ناویشی زڕاوە
کرا بە پەندی زەمانە و لێک هەڵوەشاوە
بابڕوا ئیتر هەرگیزجارێکی تر نەیبینینەوە
ئەو زامو و برینانە تا ئەبەد بیر ناچنەوە
داخەکەم میللەتی ئێمە ئەنفال کراوە
بەپێی ئایەتێکی قورئان ئاوای لێکراوە.
وەک کورد بەئاسن و ئاگر سوتێنراوە
هەرگیز لاشەی مرۆڤ بەسەگ خوراوە
یا پاکیزەی جوان و هەرزەکار فرۆشراوە
ئەی لادێ و گوندی وڵاتان خاپورکراوە
مەڕ و ماڵاتی بەتالان براوە و سەربڕاوە
ئەی ئەزانن گیاندار و باڵندە تیا قڕ کراوە
هێلکە و بەچکەیان لە هێلانەیا جێماوە
ئەی ئەزان دارو درەخت تێکڕا سوتێنراوە
سەرچاوەی ئاوو کانیەکانێش وشککراوە
ژینگەی وڵاتیش بۆنیکردووە و پیسکراوە
ئاسمانیش وەک جاران نەماوە و گۆڕاوە
هەموو ئەو کارانە کێ بووە ئەو بەدناوە؟
ئەوە لەلایەن ڕژێمێکی دڕندە بووە و کراوە
ئەوە حزبی بەعس بوو کە گۆڕبەگۆڕ کراوە
لە دنیادا دەنگی داوە و ناویشی زڕاوە
کرا بە پەندی زەمانە و لێک هەڵوەشاوە
بابڕوا ئیتر هەرگیزجارێکی تر نەیبینینەوە
ئەو زامو و برینانە تا ئەبەد بیر ناچنەوە
داخەکەم میللەتی ئێمە ئەنفال کراوە
بەپێی ئایەتێکی قورئان ئاوای لێکراوە.