ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٧١. خۆشم ئەوێیت
گیانە خۆشم ئەوێیت هەر وەکو چۆن هەنک گوڵی خۆشەوێ و شیلەکەی ئەمژێ
خۆشم ئەوێیت هەر وەک ئەو ماسیەی کە قوڵایی دەریای لە هەموو شوێنێ خۆشتر ئەوێ
خۆشم ئەوێیت هەر وەکو چۆن چیا بەفری خۆشەوێ؟
خۆشم ئەوێیت هەر وەک ئەو پشیلەیەی کە بەچکەکەی لە هەموو شتێ خۆشتر ئەوێ
خۆشم ئەوێیت هەر وەکو ئەو دایکەی کە ڕۆڵەکەی لە هەموو کەس خۆشتر ئەوێ
خۆشم ئەوێیت هەر وەک ئەو دەروێشەی کە شێخەکەی لە گشت کەسێ خۆشتر ئەوێ
خۆشم ئەوێیت وەکو ئەو موسوڵمانەی کە پێغەمبەرەکەی لە هەموو کەسێ خۆشتر ئەوێ
خۆشم ئەوێیت هەر وەک ئەو پیاوەی کە ئاغاکەی لە هەموو کەسێ خۆشتر ئەوێ
خۆشم ئەوێیت وەکو ئەو پاشایەی کە شازادەکەی لە هەموو کەسێ خۆشتر ئەوێ
خۆشم ئەوێیت هەر وەک ئەو جەنگاوەرەی کە نیشتیمانەکەی لە هەموو شتێ خۆشتر ئەوێ
خۆشم ئەوێیت هەر وەکو ئەو جوتیارەی کێڵگەکەی لە هەموو شوێنێ خۆشتر ئەوێ
خۆشم ئەوێیت وەک ئەو مناڵەی کە شیری دایکی لە هەموو شتێ پێخۆشترە و دایکیشی لەهەموو کەس خۆشتر ئەوێ
خۆشم ئەوێیت هەر وەکو چۆن فەرهاد شیرینی خۆشەویست؟
خۆشم ئەوێیت هەر وەک چۆن مەجنون لەیلای خۆشە ویست؟
خۆشم ئەوێیت هەر وەکو چۆن خەج و سیامەند یەکتریان خۆشەویست؟
خۆشم ئەوێیت وەک هەموو ئەو ئاشقانەی کە شەیدای یەکتر بوون و یەکتریان خۆشەویست
خۆشم ئەوێیت هەر وەکو ئەو ئەوینانەی کە بۆ یەکتر مردن و بەیەک نەگەیشتن
خۆشم ئەوێیت خۆشەویستیت هەرگیز کۆتایی نایە
ئەگەر ئەم دنیاش جێبێڵم لەو دنیا دڵم لەگەڵ دڵتایە.
بەریتانیا
٢٩/١١/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit