ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٧٠. مادە و ئەقڵ
مادە و ئاگایی کامیان لە پێشەوەیە
بەپێی ڕوونکردنەوە چۆنە ئەم جیاوازیە؟
ئەم دوانە مشت و مڕی زۆری لەسەرە
تا ئێستا نەزانراوە یەکەمیان کامەیە!

*** *** ***

لە لاشەی خۆمەوە دەست پێ ئەکەم
جوان بۆتان شی ئەکەمەوە و ئەسەلمێنم
خوێن و گۆشت و ئێسقانە لە گەڵ مێشکا
لە بیرمان نەچێ چەن بەشێ ئاوە وا بزانم؟

*** *** ***

سەرەتا ئێکس ئێکس هی پیاوە و بۆ کوڕە
ئێکس و وای هی ژنە بۆ کچە و دیارە
ئەمە زانست وا ئەڵێ سەد لەسەد ڕاستە
ئەوە بەتاقیکردنەوە سەلمێنراوە ئەم کارە

*** *** ***

لاشەی من پێکهاتوە لە مادە و ژیری
لەمل بۆخوارەوە مادەیە کە ئەیبینی
لە مل بۆ سەرەوە مێشکە ژیرییە
با ئینجا بکەومە ڕاوو تەکبیری

*** *** ***

سەرەتا تنۆکە ئاوێک بووم
ئەوەش ئەکرێ بڵێم مادە بووم
ئەمە وردە وردە گەشەی کرد
تا وایلێهات ڕوح هاتە ناو گیانم

*** *** ***

ڕاستە دروستکەری ئاوەکە مرۆڤ بوو
ئەی کەواتە ئەو یەکەم جار لەکوێ بوو
هەرگیز نایزانی چوون ئەمە نادیارە؟ !
وا زانراوە نەوەی مرۆڤ ئادەم و حەوا بوو

*** *** ***

ئەڵێن یەکەم جار ئادەم لە قوڕ دروستکراوە
دایکە حەواش لەکەلەکەی چەپی دەرهێنراوە
نازانرێ ئاخۆ ئەوە تا چ ڕادەیەک ڕاستە؟ !
ئەی هۆمۆ ساپیان و نیاندەرتاڵ لەکوێ هێنراوە؟

*** *** ***

ئەوەی باسکراوە چیرۆکی خەیاڵی بوو
هەمووی درۆو دەلەسە و ڕیایی بوو
هیچ شتێ بێ تاقیکردنەوە ئەنجامی نیە
ئەوەی هەبوو گشتی خورافیات بوو

*** *** ***

کەواتە ئەتوانم بڵێم مادە پێش ئاگاییە
سەرەتا تنۆکە ئاو بوو ئەویش کە مادیە
ئایا ئەو هێزە لە کوێیە کە ئەڵێن دروستکەرە؟
ئەمە نادیارە و هەمووی وایمە و ئەفسانەیە.

*** *** ***
تێبینی// مەبەستمان لە هۆمۆ ساپیان و نیاندەرتاڵ ئەوەیە هۆمۆ ساپیان ئەم مرۆڤانەی ئێستا واتا ئێمەین و پێش ئێمە واتا نیاندەرتاڵەکان بوون ئێمە لەسەرەتاوە لە ئەفریقاوە هاتوین، نیاندەرتاڵەکان سەرەتا لە خوارووی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیدا بوون.
بەریتانیا
٢٥/١١/٢٠٢٤
بەڵێن
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit