کێشەی موچە لەو وڵاتەی ئێمە
بەڕاستی بێتام بوە بۆتە گاڵتەو گەمە
ئەوە سەیرە یەکەم جارە لەم جیهانە!
هەرێمێک هەیە کە ناوی کوردستانە
بە ٢ و ٣ مانگ موچەیەک وەرەگرن
ئەوەی تر حوکمەت بۆیان هەڵەگرن
وا ئەزانێ گیرفانیان نیە لێیان ئەکەوێ
قەزای ئەم حوکمەت با لەکۆن کەوێ
خەڵک بێزارە لەو حوکمەتە زۆر ناڕەزایە
حوکمەت لاسارە هیچی بەخەیاڵا نایە؟
خەڵک لەبەردەم بانکەکانا سەرە ئەگرێ
ئاخر کارەساتە لەسەرەیە خەڵک بمرێ
پێویستە سستەمی پارە وەرگرتن بگۆڕێ
بکرێ بەسیمکارت و پارەی تیا هەڵگیرێ
لەوە باشترە لەو پاڵنان و سەرە گرتنە
لە ڕاونان و ڕاکردن و چاوەڕێ و کەوتنە
بەڕاست ئەوە هیچ گوزەران و حاڵ نیە؟
لە وڵاتی ئێمە کەس ئاگای لەکەس نیە
ژیان لەو وڵاتەی ئێمە زۆر قورس و گرانە
بێ خزمەت گوزاریە هەر وەک وێرانە
خەڵک بێزارە ناڕەزایە لە ژیان
لەئاو کارەبا موچەو جادەو بان
خەڵک بە کولەمەرگی ژیان بەڕێ ئەکا
هەموو ڕۆژێ بەکۆمەڵ خەڵک ڕا ئەکا
گەر هەر وا بڕواو موچەش نەدرێ
حوکمەت گوێ بۆ میللەت نەگرێ
شیرازەی ژیان بەیەکجاری تێک ئەچێ
تا ئەگەڕێتەوە دۆخی خۆی زۆری پێ ئەچێ.
بەڕاستی بێتام بوە بۆتە گاڵتەو گەمە
ئەوە سەیرە یەکەم جارە لەم جیهانە!
هەرێمێک هەیە کە ناوی کوردستانە
بە ٢ و ٣ مانگ موچەیەک وەرەگرن
ئەوەی تر حوکمەت بۆیان هەڵەگرن
وا ئەزانێ گیرفانیان نیە لێیان ئەکەوێ
قەزای ئەم حوکمەت با لەکۆن کەوێ
خەڵک بێزارە لەو حوکمەتە زۆر ناڕەزایە
حوکمەت لاسارە هیچی بەخەیاڵا نایە؟
خەڵک لەبەردەم بانکەکانا سەرە ئەگرێ
ئاخر کارەساتە لەسەرەیە خەڵک بمرێ
پێویستە سستەمی پارە وەرگرتن بگۆڕێ
بکرێ بەسیمکارت و پارەی تیا هەڵگیرێ
لەوە باشترە لەو پاڵنان و سەرە گرتنە
لە ڕاونان و ڕاکردن و چاوەڕێ و کەوتنە
بەڕاست ئەوە هیچ گوزەران و حاڵ نیە؟
لە وڵاتی ئێمە کەس ئاگای لەکەس نیە
ژیان لەو وڵاتەی ئێمە زۆر قورس و گرانە
بێ خزمەت گوزاریە هەر وەک وێرانە
خەڵک بێزارە ناڕەزایە لە ژیان
لەئاو کارەبا موچەو جادەو بان
خەڵک بە کولەمەرگی ژیان بەڕێ ئەکا
هەموو ڕۆژێ بەکۆمەڵ خەڵک ڕا ئەکا
گەر هەر وا بڕواو موچەش نەدرێ
حوکمەت گوێ بۆ میللەت نەگرێ
شیرازەی ژیان بەیەکجاری تێک ئەچێ
تا ئەگەڕێتەوە دۆخی خۆی زۆری پێ ئەچێ.