من نازانم ئەم نیشتیمانەی من بۆ وایە؟
چەندەها ساڵە چارەنووسی نادیارە؟
تۆ لەوەتی هەی خەمخۆری منی دایە
ئەوەی تۆی لە من کرد دیارە بەدکارە
هەموی گەڕام و بینیم ئەم دنیایە
لە تۆی جوانتر تیانیە گشتی وەک غارە
بەڵام بۆچی ئەبێ تۆ بخرێیتە لایە؟
ببیتە قوربانی سەر ئەم هەسارە
نیشتیمانەکانیتر خاوەنیان هەیە
ئەی بۆ ئەوەی ئێمە وەک شارە؟
ئەکرێ بڵێین بەشی ئێمە بۆ وایە؟
ئەوە چی دادپەروەرێکە ئەو کارە؟
گەر ڕوو لە ئاسمان بکەم و بڵێم خوایە
بپارێمەوە و بڵێم تۆ داتناوە ئەم سنورە
ئەبێ لەوەڵاما چی بڵێ یا بەخەیاڵیا نایە؟
خۆ ئەبێ شتێک بڵێ کە خراوینەتە ئەو کەنارە
لە وڵامدا ئەڵێ ئێوە دەنگتان بەلای منا نایە
منیش ئەڵێم ئەوەی بۆ لات هات زیارەتکارە
زۆریشیان لێ مردن لەو بێیابان و سەحرایە
لە وێش بەد بەخت و بێ شانسین
لەماڵەکەی تۆشا بەڕەزالەت ئەمرین.
چەندەها ساڵە چارەنووسی نادیارە؟
تۆ لەوەتی هەی خەمخۆری منی دایە
ئەوەی تۆی لە من کرد دیارە بەدکارە
هەموی گەڕام و بینیم ئەم دنیایە
لە تۆی جوانتر تیانیە گشتی وەک غارە
بەڵام بۆچی ئەبێ تۆ بخرێیتە لایە؟
ببیتە قوربانی سەر ئەم هەسارە
نیشتیمانەکانیتر خاوەنیان هەیە
ئەی بۆ ئەوەی ئێمە وەک شارە؟
ئەکرێ بڵێین بەشی ئێمە بۆ وایە؟
ئەوە چی دادپەروەرێکە ئەو کارە؟
گەر ڕوو لە ئاسمان بکەم و بڵێم خوایە
بپارێمەوە و بڵێم تۆ داتناوە ئەم سنورە
ئەبێ لەوەڵاما چی بڵێ یا بەخەیاڵیا نایە؟
خۆ ئەبێ شتێک بڵێ کە خراوینەتە ئەو کەنارە
لە وڵامدا ئەڵێ ئێوە دەنگتان بەلای منا نایە
منیش ئەڵێم ئەوەی بۆ لات هات زیارەتکارە
زۆریشیان لێ مردن لەو بێیابان و سەحرایە
لە وێش بەد بەخت و بێ شانسین
لەماڵەکەی تۆشا بەڕەزالەت ئەمرین.