ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٤٢. ماڵەکەم
ئەی جێنزرگەو جێگای باپیران
گەلێ جوانی تۆی بوکی جیهان
ماڵەکەی من هەشت پیتە
لێی نییە قوڕ و لیتە
هەمووی گوڵ و گوڵزارە
باخچە و دار و نزارە
هەمووی لوتکە و چیایە
جار جارەش ڕەشە بایە
گەلێ خۆشە چوار وەرزە
بەهار هاوین زستان پایزە
لە بەهار بەر و بوومە
لە پایز تەڕ و توومە
لەزستان ساردو سۆڵە
لەهاوین کەش زۆر گەرمە
ماڵم هەر وەک بەهەشتە
جێگای سەیران و گەشتە
ئاوو هەوای زۆر خۆشە
گشتی کەنار و گۆشە
دار و بەردی شیرینە
زەوی و زاری بەفرینە
گەر بە من بڕواناکەی
ئەگەر گومانێ ئەکەی
چەن جوانە چەن ڕەنگینە؟
وەرە بە چاو بیبینە
چیا و دۆڵ و قەدپاڵی
وردو درشت بۆی ئەناڵی
داخەکەم پەراوێز خراوە
لەم جیهانەدا دابڕاوە
ئەوە دەستی دوژمنە
یا دارە لەناو خۆیا کرمنە
یا دەستی قەدەرو ڕۆژکارە
بەسەرمان هاتوە ئەو کارە
یا نەزانی و بێ ئەزمونیە
یەکنەگری و لوت بەرزیە
لە ناو یەکا خۆ خۆرین
هیچ شتێ لەیەک نابورین؟
هیچ کەس لەگەڵمان نیە؟
شاتە شاتتان لە چیە؟
بۆ چی وامان لێ ئەکرێ؟
هیچ حسابمان بۆ ناکرێ؟
پێویستە لەسەر هەموان
تا بەردەوام بین لە ژیان
ئەبێ ڕێزی یەک بگرین
بۆ یەکتر بژین و بمرین.
بەریتانیا
٢٠/٧/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit